رفتن به محتوای اصلی

ترەمپ: ئێران ترساوە و حەز بە وتووێژ دەکات

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
posted onFebruary 12, 2025
noدیدگاه


سەرکۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە لەبری هێرشی نیزامیی بۆ سەر ئێران پێی باشترە لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتنی ناوکی؛ هەروەها باسی لەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران "نیگەران و ترساون" و ئامادەن بۆ وتووێژ.

دۆناڵد ترەمپ لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی ''فاکس نیووز''، ڕایگەیاند: ''هەمووان پێیان وایە ئیسرائیل بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ئێمە هێرش دەکاتە سەر ئێران. من پێم باشە کە ئەمە ڕوو نەدات. من پێم باشە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ببینم.''

ترەمپ هەروەها ئاماژەی بە لەدەستدانی بەربڵاوی بەرگریی ئاسمانیی ئێران و هەروەها بابەتی پەیجێرەکان کرد و وتی کە ئێران نیگەران و ترساوە و زۆر حەزی لێیە بەبێ ئەوەی بۆردومان بکرێت، ڕێککەوتن بکات.

ترەمپ بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران حەوت داواکاری داناوە و پێی ڕاگەیاندوون ئەگەر پابەندی نەبن ئیسرائیل لێیان دەدات  کە بریتین لە:

١-تەواوی ناوەندەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم بە سایتی ''یوو، سی  ئێف''ی ئەئێسفەهانیشەوە دەبێت دابخرێن.

٢- دروستكردنی هەر جۆرە مووشەكێكی كورتمەودا و درێژمەودا دەبێ ڕابگیرێت.

٣- میحوەری مقاومەت دەبێ بە تەواوی دابخرێت و بیر لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل نەكرێتەوە.

٤- دەبێ كۆی مووشەكەكانی باڵستیک و كرووزی ئێران لەنێو ببرێن.

٥ـ  تەواوی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و پەرەپێدانی بەرنامەی فەزایی و ماهوارەیی ئێران دەبێت دابخرێن.

٦- ئەمریكا چاودێری هەمیشەیی دەبێت بە سەر چالاكی ئاشتییانەی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران.

٧- تەواوی زیندانییانی ئەمریكا و ئورووپایی بێ هیچ مەرجێک دەبێت ئازاد بكرێن.