
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ هاونیشتمانی لە شارەکانی نەغەدە و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، لە ماوەی دوو رۆژدا لە شاری نەغەدە، سەر بە پارێزگای ورمێ، ٣ هاونیشتمانی بە ناوەکانی مەسعود مەحمودپوور، محەممەد تاهیر ئەلیاسی و ئەیوب ئارمەند دەستگیر کراون.
مەسعود مەحمودپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ، رۆژی ٢٦ بەفرانبار و محەممەدتاهیر ئەلیاسی و ئەیوب ئارمەند رۆژی ٢٧ی بەفرانبار دەستگیر کراون.
هێزە ئەمنییەکان ئەو سێ هاوڵاتییەیان بەبێ حکومی دادگا دەستگیر کردووە و نەشیانگوتووە بۆچی ئەو هاونیشتمانییانەیان دەستگیر کردووە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، سوکایەتییان پێکردوون و لێیان داون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ کاوان کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی، سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.