رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا نزیکەی ٥٢٩ ملیۆن دۆلار تەرخانی پێشمەرگە، HSD و سوپای عێراق دەکات

ئەمریکا نزیکەی ٥٢٩ ملیۆن دۆلار تەرخانی پێشمەرگە، HSD و سوپای عێراق دەکات
هێزەکانی پێشمەرگه تەنیا هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون که توانیان شکۆی دەسەلاتی شەیتانی داعش تێکشکێنن
لەو بڕە پارەیە، سەرووی 380 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە و سوپای عێراقە. 
posted onMarch 12, 2024
noدیدگاه

له درێژەی یارمەتییەکانی وڵایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، HSD و سوپای عێراق، دەوڵەتی جورج بایدن لە پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٥ی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی داوای ٥٢٨ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار دۆلاری لە کۆنگرێس کردووه.

 رۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، وردەکارییەکانی پڕۆژە بودجەی پێشنیازکراوی ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوه که تێدا داوای ٥٢٨ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار دۆلار هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکان کراوه.

لەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە، بڕی ٣٨٠ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەبن، ١٤٧ ملیۆن و ٩٤١ هەزار دۆلاریش بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت.

 بەپێی نەریتی یاسایی ئەمریکا، پڕۆژە بودجەکە رەواوانەی کۆنگرێس دەکرێت و دوای پێداچوونەوەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکان و پەسندکردنی لەلایەن هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا، دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆشکی سپی و بە واژۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت بە یاسا و لە ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت

هاوکارییەکان تایبەت دەبن بە مەشق و راهێنان و هەروەها پڕچەککردنی ئەو هێزانەی کە رووبەڕووی داعش دەبنەوە.

ئەمریکا نزیکەی ٥٢٩ ملیۆن دۆلار تەرخانی پێشمەرگە، HSD و سوپای عێراق دەکات
هێزەکانی پێشمەرگه له بەرەی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ داعشن

 بەپێی پڕۆژە بودجەکە بێت، ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ داوای هاوکاری زیاتری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکانی کردووە.

 پێشتر و له ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤، دەوڵەتی بایدن داوای ٤٧٥ ملیۆن هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات کردبوو.

ئەمه له کاتێکدایه که ئێران دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی سوپای قودس، بەدەست هێزەکانی ئەمریکا له ساڵی ٢٠٢٠، هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ دەرکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانانی له عێراق چڕ کردەوه.

ئێران له ڕێگای هێزە سیاسییەکانی شیعەی عێراق، که مۆرەی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاته بەهەژمار دێن، توانی پرۆژەی یاسایی "دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان" له پارلەمانی عێراق پەسەند بکات بەڵام دوای نزیک به چوار ساڵ نەیتوانیوه هەنگاوێک به ئامانجەکەی نزیک ببێتەوه.