رفتن به محتوای اصلی

لە سنوورەکانی کرماشان ٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران

لە سنوورەکانی کرماشان، چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران
AvaToday caption
posted onMarch 21, 2022
noدیدگاه

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ى ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەعید خوسرەوی" و "موختار شاهمورادی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی نەوسوود بەسەختی بریندار کران. 


هەر لە پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی  کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.  شوناسی یەکێک لەو کۆڵبەرانە " ئۆلفەت عابدینی" ڕاگەیێندراوە بەڵام ناوی کۆڵبەری دیکە میدیایی نەکراوە. 

ئەم چوار کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەرانە ڕانەگەیێندراوە.