رفتن به محتوای اصلی

سوپای پاسداران پەرە بە بەرنامە موشەکییەکانی دەدا

سوپای پاسداران پەرە بە بەرنامە موشەکیەکانی دەدا
ئێران بەردەوام هەڕەشەی بەستنی گورووی هورموز دەکات
posted onJanuary 2, 2019
noدیدگاه

 

عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی ویشکانی سوپای پاسداران بە هەواڵدەڕی کۆماری ئیسلامی گوتووە لە سەر پاپۆڕە نیزامیەکانمامن موشەکی زۆر پێشکەوتوو دادەنێین.

 

لە کاتێکدا گووشاری لە ڕادەبەدەری ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە پێناو ڕاگڕتنی بەرنامەی مووشەکی و خواستە دوازدە خاڵییەکەی هەروا درێژەی هەیە عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە سیستەمی دژە ڕادار و مووشەک لە سەر پاپۆڕەکانیان دادەنێن.

لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردبوو گەڵاڵەی پەرەدان بە موشەکە بالستیکەکانی کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە ڕابگرێت بەڵام ئێران سورە لە سەرە پەرە پێدان بەو پڕۆژەیە.

بەرپرسانی ئێرانی پێش لەوەی گەمارووەکانی ئەمریکا لە دژی ئەو وڵاتە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو گەرووی هورموز دەبەستن. نیزیک بە ٢٠ لەسەدی نەوتی خاوی دوونیا و بەشی زۆری هەناردە کردنی  نەوتی عەڕەبستان لەو گەرویەوە ئەنجام دەدرێت.

لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورومز لە لایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە کە بووە هۆی پشتیوانی خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە ناوبراو ئەمریکا کەشتی فرۆکە هەڵگڕی بۆ یەکەمین جار لە دوای چوونە دەر لە بەرجام ناردووە بۆ ئەو کەنداوە.

لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی هیچ کات گەرووی هورموز کۆنتڕۆڵ ناکات. لە درێژەدا گووتی هورموز ڕێگایەکی ئاوی نیودەوڵەتییە و ئەمریکا وێڕای هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی ئازادی هاتووچۆی بازرگانی لە ڕێگەی دەریاکانەوە.