رفتن به محتوای اصلی

بایدن دەیهەوی لە چەند هەفتەی ئایندە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ بێنێ

بایدن دەیهەوی لە چەند هەفتەی ئایندە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ بێنێ
AvaToday caption
posted onJune 19, 2021
noدیدگاه

بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جۆ بایدن دەیهەوێ، گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەرجام لە ماوەی ٦حەوتووی داهاتوودا لەگەڵ دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی کۆتایی پێبێنێ.

 

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ماڵپەڕی هەواڵی "ئاکسیوس" ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکایی گووتوویەتى: ئەگەر دانوستانەکان تا مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ و تا ئەو کاتەی کە دەسەڵاتی سەرکۆماریی لە ئێران ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێ، درێژەی هەبێ، لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەرێنی نیگەرانییەکی زۆر و جددی دێنێتە ئاراوە و کۆماری ئیسلامیش گرینگی بەو ڕێککەوتنە نادا بەڵکوو تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە.

هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە ئەوەشی زیاد کردووە کە، هۆکاری نیگەرانییەکان ئەوە نییە کە دەوڵەتێکی دیکە دوای ڕۆحانی بێتە سەرکار و لەگەڵ ئەو دژوارتر بتواندرێ درێژە بە دانوستانەکان بدرێ بۆ ژیانەوەی بەرجام، بەڵکوو ڕێژیمی ئێران دەیان سەرکۆماریش بگۆڕێ هەمان یاسا پەیڕەو دەکا، مەگەر ئەوەیکە بە یەکجاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەناو بچێت، هەربۆیە تا دانوستانەکان بەرەو پێش نەچن، شانسی سەرکەوتن کەمترە.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ، ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە، کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەی کە دانوستانەکان لە ڤییەنا دەستی پێ کردووە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەناوە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دایە کە ئەمریکا گەمارۆکانی کەم بکاتەوە.