رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر دوو فەرماندەى حوسییەکانی کۆماری ئیسلامی

ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر دوو فەرماندەى حوسییەکانی کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onMarch 4, 2021
noدیدگاه

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسى گەماۆخستنە سەر دوو فەرماندەى هێزە ئاسمانى و دەریاییەکانى حوسییەکانى کرد کە میلیشیایەکى یەمەنى سەر بە کۆمارى ئیسىلامییە.

 

ئانتونی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا که ڕۆژی سێشەممە بڵاو بووەوە  ئاماژەی دا بە ڕۆڵی گەورەی میلیشیاى ئەنساروڵا کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتى دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسى لەوە کرد که مەنسور ئەلسەعدی و ئەحمەد عەلی ئیحسەن ئەلحەمزە، ڕێبەرانی هێزی ئاسمانى و دەریایی حوسییەکان، لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

ئانتونی بلینکن گوتی: «دەستوەردانی کۆماری ئیسلامی لە یەمەن ئاگری دژایەتی و پێکدادان بەتینتر دەکات، و مەترسی خراپبوونی بارودۆخ، هەڵە لە حیسابات، و ناجێگێری ناوچەکە زۆرتر دەکات. ئەنساروڵا بە چەک و تەقەمەنی، زانیاری، فێرکردن، و پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی، هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی یەمەن و عەرەبستانی سعودیە.»

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژى ئەنساروڵاى یەمەن کە سەرۆکایەتى دەستەى گفتوگۆکەرى ئەم گرووپەشى لە ئەستۆیە، لەم بارەوە گوتى "ئەمریکا باسى ئاشتى دەکات و دواتر دەست بە گەمارۆ دەکات و بەم شێوەیە خۆى مەحکوم دەکات. ئەمریکا هۆکارى درێژبوونەوەى شەڕ و زیادبوونى قەیرانى ئینسانییە لە یەمەن".

عەرەبستانی سعودی ڕۆژی شەممە ۹ی ڕەشەممە ڕایگەیاند هێرشی مووشەکی حوسییەکانى بۆ سەر ڕیازى پایتەختی عەربستان پووچەڵ کردووەتەوە. ند پرایس، وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر  هێرشی حوسییەکانى بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی مەحکووم و جەختی لەسەر هاوکاری عەرەبستان بۆ بەرگری لە بەرامبەر هێرشی گرووپەکانی سەر بەکۆماری ئیسلامی کردەوە.