رفتن به محتوای اصلی

جێگرى خەلیفەى داعش لە عێراق کوژرا

جێگرى خەلیفەى داعش لە عێراق کوژرا
AvaToday caption
posted onJanuary 30, 2021
noدیدگاه

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە تویتەرەکەى خۆى و بە هەر سێ زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بڵاوى کردەوە کە ئەبوو یاسر ئەلعیساوی جێگرى خەلیفە و والى عێراقیان کوشتووە.

 

سەرۆکوەزیرانى عێراق لە تویتەر بە کوردى نووسیویەتى: "گەلی عێراق.. ئەگەر گفتی دا دەیباتەسەر، بەڵێنمان دا تۆڵەی لەرزێنەر لە باندەكانی داعشی تیرۆریست بكەینەوە، پاڵەوانەكانمان لە چالاكییەكی هەواڵگریدا كۆتاییان بە سەرۆكی تاقمی شەڕخواز هێنا؛ ئەوەی خۆی ناونابوو جێگری خەلیفە و والی عێراق، ئەبو یاسر ئەلعیساوی. سوپاس بۆ خودا .. بژی عێراق".

چارلز لیستێر بەڕێوەبەرى ناوەندى تێهزرینى ڕۆژهەڵاتى ناڤین لە واشنتۆن بەرامبەر بەم هەواڵەى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە "ئەگەر مەرگى ئەلعیساوى ڕاست بێت، گورزێکى کوشندە لە داعش دراوە، چونکە ئەبوو سایر مێشکى کردە تیرۆریستییەکانى داعش بوو لە عێراق. وادەگوترێت کە ئەبوو یاسر (یا هەمان جابر ئەلعیساوى) لە ئۆپەراسیۆنى هێزە سەربازییەکانى عێراق لە ڕۆژئاواى شارى کەرکوک کوژراوە، ئەو شوێنەى کە داعش هێشتا دەستى تێدا دەڕوات".

 

تویتەەکەى کازمى