رفتن به محتوای اصلی

هەرێمی کوردستان: فیلمەکەى سوپاى پاسداران چەواشەی ڕاستییەکانە

هەرێمی کوردستان: فیلمەکەى سوپاى پاسداران چەواشەی ڕاستییەکانە
AvaToday caption
posted onJanuary 26, 2021
noدیدگاه

لەم ماوەیەدا و لە ساڵیادى کوژرانى گەورە تیرۆریستى کۆمارى ئیسلامى واتە قاسم سولەیمانى، ئەنیمەیشنێک و کورتە فیلمێک بڵاو کرانەوە و کە تیایدا سووکایەتى بە هێزى پێشمەرگە و مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کراوە و ئەمەش بووە هۆى تووڕەبوونى زۆر کەس لە هەرێمى کوردستان.

 

عەبدولخالق محەمەد، بەڕێوەبەرى نووسینگەی میدیایی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى فیلمى "توکل"ـى کۆمارى ئیسلامى کە تیایدا دەیهەوێت قاسم سولەیمانى بکاتە قارەمان و بە ڕزگارکەرى هەولێرى لە دەست داعش نیشان بدات، گوتى: "لەم دواییانە فیلمێک لە بارەی بەرگری هەرێمی کوردستان  لە بەرامبەر داعش لە لایەن کوماری ئیسلامی ئێرانەوە دروست کراوە کە وا دەگەیێنێت ئەگەر سوپای پاسداران ئێران نەبووایە هەولێر دەکەوتە دەستی داعش و ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە هەولێری پاراست و قاسم سولەیمانی هەولێری ڕزگاری کرد. ڕاستە ئێران یەکەم وڵات بوو یارمەتی هەرێمی کوردستانی دا، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی مێژوو. هەم نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان و هەم ئێران یارمەتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام ئەوەى کە شکەستی بە داعش هێنا و بەرامبەری وەستایەوە، هێزی پێشمەرگە بووە. "

بەڕێوەبەرى نووسینگەی میدیایی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێم باسى لەوەش کرد کە "ئێمە هەزار و ۸۰۰ پێشمەرگەمان لە شەڕی دژ بە داعش شەهید بوون و زیاتر لە ۱۰ هەزار پێشمەرگه بریندار بوون، بەڵام هاوپەیمانانیش پاڵپشتى سەرەکى ئێمە بوون، کەچى لە فیلمەکەى سوپاى پاسداران وا نیشان دەدرێت کە هیچ وڵاتێک ئامادە نەبووە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بکات و تەنیا قاسم سولەیمانی لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعش ئامادە بووە و چەک و تەقەمەنی بۆی ناردووە.

ئەم وتەبێژەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان گوتى "ئەم فیلمە چەواشەی ڕاستییەکانە و بە قازانجی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو لا نین".