رفتن به محتوای اصلی

ئەنجومەنی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادکردنی بەندکراوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتە

ئەنجومەنی بەرگرانی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادکردنی بەندکراوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتە
AvaToday caption
posted onJanuary 26, 2021
noدیدگاه

ئەنجومەنی بەرگریکارانی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەڕبڕیوە.

 

لە دەقی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:

 

کۆتایی بەن بە سەر کۆتکردنی خەڵکی کورد

لەم ڕۆژانەدا، شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی، خوێندکاری و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووەتە هۆی ناڕەزایی دەربڕین و نیگەرانی هەموو هاووڵاتیانی کوردستان. ئەنجومەنی بەرگرانی مافی مرۆڤ وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین، ئیعترازی هەیە بە پێشلکردنی سەرەتاییترین مافە یاساییەکان و دەستبەسەر کردن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی.

ڕەخنە دەگرێت لەبارەی چۆنیەتی دەستبەسەرکردن، بارودۆخ و شوێنی حەوانەوە، نەبوونی مافی پارێزەر  و بێ ئاگایی بنەماڵەکان لە حاڵی دەسبەسەرکراوەکان.

ڕادەگەیەنێت کە بەداخەوە لە ڕابردوودا ئەم هەڵسوکەوتانە بووەتە بناغەی  مەلەفسازی و پرۆژەی سیاسی و ئەمنی  بەتایبەت لە کوردستان و سیستان بەلووچستان و تەنیا بە هۆی ئیرادەی سیاسی و سەرکۆتگەر سزای نادادپەروەرانە و بە بێهۆیان سەپاندووەتە سەر خەڵکی ئەم ناوچانە.

هەر بەم هۆیەوە ئەنجومەنی بەرگرانی مافی مرۆڤ، وێڕای ناڕەزایەتى جیدی بە ئەمنییەتیکردنی کەشی ڕۆژهەڵاتى کوردستان و درێژەدانی سەر کۆت لەم ناوچە بێبەش و ڕەنجدەرە، خوازیاری ئازادی هەرچى زووى دەستبەسەرکراوەکانی و خوازیاری کۆتاییهێنان بە پێشلکردنی مافی تۆمەتباران و دڵەڕاوکێ بنەماڵە و هاووڵاتییانە.