رفتن به محتوای اصلی

ئاڤاتودەی گەندەڵییەکی گەورەی شارەوانی و شورا و ئیتلاعاتی سوپای بانە ئاشکرا دەکات

ئاڤاتودەی گەندەڵییەکی گەورەی شارەوانی و شورا و ئیتلاعاتی سوپای بانە ئاشکرا دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 28, 2020
noدیدگاه

گرووپێکی لە شارەوانی بانەدا بە سەرکردەیی دوو کەس بە ناوەکانی محەمەد دەرگاشێخان" محەمەد رەحمانی" و ئەیوب سدقی بۆ هەرمالێک کە هاونیشتیمانیانی بانە درووستی دەکەن، بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن پوڵ بەبیانووی دانی ئیزنی درووستکردنی خانووەکە وەردەگرن.

 

ئەو ٣٠ ملیۆن تمەن پوڵە کە بۆ خەڵکی هەژار، گەلێک زۆرە لە هیچ لێکدانەوەیەکی دەزگا ئیدارییەکانی بانە و بەتایبەت لە شارەوانی هەژمار ناکرێت و محەمەد ڕەحمانی و ئەیوب سدقی پوڵەکە لە نێوان خۆیان و بەرپرسەکانی ئیتلاعاتی سوپای بانەدا دابەشی دەکەن.

پارەستاندن و گەندەڵی ئەو باندە لە کاتێکدایە کە شارەوانی بانە بە جیا و بە بڕیاری سەرپەرەستی شارەوانی  سروە قادرخانزادە، بڕی ٥٠ ملیۆن تمەن پوڵ لە هاووڵاتیان وەردەگرن.

محەمەد ڕەحمانی و ئەیوب سدقی لە لایەکی دیکە ئیزنی درووستکردنی نایاسایی خانوو بە خەڵک دەدەن و بۆ هەر خانوویەک دەیان ملیۆن تمەن پووڵ وەردەگرن.

سروە قادرخانزادە کە لە لایەن سوپای پاسداران و پارێزگاری سنە پشتیوانی لێدەکرێت بە کارتی دوکانی کەسێک بەناوی بەختیار هەڵۆیی پوڵ لە خەڵکی وەردەگرێت و دواتر پوڵەکان لە نێوان خۆی، ئیتلاعاتی سوپا و ٢ پیاوەکەی سوپا محەمەد ڕەحمانی و ئەیوب سدقی و شوڕای شارەکە دابەش دەکات.

هەر لەو پێوەندیەدا لە ماوەی ڕابردوودا کەسێک بە ناوی پویا خوسرەوی کە فەرمانبەری شارەوانی بانەبوو، بەهۆی سەرپێچیکردن لە بڕیاری شارەوانی و شوڕای گەندەڵی شارەکە بۆ ئەنجامدانی کاری گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن لە کارەکەی دوور کراوەتەوە و لە شارەوانی دەرکراوە.

شوڕا، شارەوانی و ئیتلاعاتی سوپای بانە لە ڕێگەی وەرگرتنی پوڵی زۆرەملی و نایاسایی لە خەڵک و فرۆشتنی زەوی بە نایاسایی و ئیزنی نایاساییدان بە نیزیکانی خۆیان بۆ درووستکردنی بینا، سەدان ملیارد تمەن پوڵی خەڵکی بانەیان خواردووە.

ئاڤاتودەی داوا لە خەڵکی بانە دەکات، لە بەرامبەر ئەو دزی و گەندەڵیانە بێدەنگ نەبن و ناڕەزایەتی دەربڕن.