رفتن به محتوای اصلی

جۆ بایدن: گەر ببمە سەرکۆمار توندتر دەبم لەگەڵ ئێران

جۆ بایدن: ڕێگەى زیرەکانەتر بۆ بەرگرتن بە ئێران هەیە
AvaToday caption
posted onSeptember 14, 2020
noدیدگاه

جۆ بایدن پاڵێوراوى حیزبی دیموکرات بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانى سەرکۆمارى ئەمریکا، دوێنێ یەکشەممە ١٣ى سپتەمبەر لە سی.ئێن.ئێن وتارێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا باسى شێوازى ڕووبەڕووبوونەوەى خۆى لەگەڵ ئێران کردووە ئەگەر بێتو لە هەڵبژاردنەکانى ٢٠٢٠ سەرکەوێت.

 

جۆ بایدن بەڵێنەکانى دۆناڵد ترامپى بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەیەکى باشتر لەگەڵ ئێران و پاڵەپەستۆکانى سەر ئێرانى بۆ گۆڕینى ڕەفتارى خۆى، بە بەتاڵ ناو بردووە و نووسیویەتى:

"مانگى ڕتبردوو پێمان سەلمێنرا کە سیاسەتى ئێرانى ترامپ، شکستێکى مەترسیدار بووە".

باید لە بەڵگەهێنانەوە بۆ ئەم قسەیەى خۆى، ئاماژەى بە پرسى پاڵپشتینەکردنى هاوپەیمانەکانى ئەمریکا کردووە لە دووبارە دادانەوەى گەمارۆى سەربازى لەسەر کۆمارى ئیسلامى لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەنووسێت ئێستا لەسەر بنەماى ڕاپۆرتەکان، ئێران دە هێندە زیاتر لەوەى کە لە سەردەمى کۆتایی دەوڵەتەکەى ئۆباما هەیبووە، پاشەکەوتى یۆرانیۆمى هەیە.

بایدن لە درێژەدا دەنووسێت کە ئەم ڕێگە مەترسیدارە دەبێت بگۆڕێت:

"من تووشى ئەم وەخمە نیم کە ڕژێم لە ئێران مەترسییەکى گەورە نییە بۆ ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا و دۆست و هاوپەیمانەکانمان و خودى خەڵکى ئێران. بەڵام ڕێگە و شێوازێکى زیرەکانەتر بۆ توندتربوون بەرامبەر ئێران هەیە کە جیاوازە لەو ڕێگەیەى ترامپ گرتوویەتییە پێش."

بایدن لە درێژەى وتارەکەى باسى وردەکارى ئەو پێنج ساڵى ڕابردوو کردووە و کەوتووەتە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانى ترامپ بەرامبەر ئێران و دواجار پێشنیاری خۆشى خستووەتە ڕوو.

بایند وتى ئەگەر لە هەڵبژاردنەکە سەرکەوێت سێ سیاسەت دەگرێتە بەر:

یەکەم: پابەند دەبم بەوەى ڕێگە نەدەم کۆمارى ئیسلامى دەستى بە چەکى ئەتۆم بگات.

دووەم: ڕێگەى بەهادار بۆ گەڕانەوەى دیپلۆماسى دەخەمە بەر دەم ئێران. واتە ئەگەر ئێران پابەندى تەواو بێت بەرامبەر ڕێککەوتنى ئەتۆمى، ئەوا ئەمریکاش دەست بە گفتوگۆ دەکاتەوە.

سێیەم: پاشەکشێپێکردنى ئێران لە نائارمیکردنى ناوچەکە و چالاکییە مرۆڤدۆستانەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى کە هەڕەشەیان لەسەر لە ناوچەکە و هەروەها هاوکارییە نزیکەکانى لەگەڵ ئیسرائیل دەپارێزێت و بەرگرى لە هێزە هاوپەیمانەکان دەکات بەرامبەر ئێران.