تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پێشمەرگەکانى حدکا و سوپاى پاسداران لە هەورامان تێکهەڵچوون

پێشمەرگەکانى حدکا و سوپاى پاسداران لە هەورامان تێکهەڵچوون
لەم تێکهەڵچوونەدا پاسدارێک کوژراوە و تا ئێستا زیانى گیانى پێمشەرگەکان نەزانراوە
ئەم تێکهەڵچوونە لە نزیک گوندى شمشێرى سەر بە پاوە بووە
posted onJuly 14, 2018
noتعليق



ئەوڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٣ى پووشپەڕ لە پشتى گوندى شمشێرى هەورامانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە نێوان پێشمەرگەکانى حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و سوپاى پاسدارن تێکهەڵچوون ڕووى داوە.

 

لەو تێکهەڵچوونەدا کە باڵەفڕەکانى سوپاى پاسدارانیش بەشدار بوونە، شەڕێکى قورس ڕووى داوە و لە ئاکامدا پاسدارێک کوژراوە.

بە پێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى تا ئێستا زەرەر و زیانى گیانى هێزەکانى پێشمەرگەى حدکا نەزانراوە.

 

شایەنى باسە چەند ساڵێکە حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران ڕاسانى ڕاگەیاندووە و بە هۆیەوە دەیان تیمى ناردووەتەوە نێو خۆى ئێران و لە بەرامبەریشدا دەیان تێکهەڵچوونیان هەبووە لەگەڵ سوپاى پاسداران و سەرەڕاى کوشتنى دەیان پاسدارن، لە بەرامبەردا ئەم حزبەى ڕۆژهەڵات چەندین شەهیدى هەبووە.

گوندى شمشێر سەر بە شارى پاوەى پارێزگاى کرماشانە و نزیکەى ٥٩٢ ماڵى لەخۆ گرتووە کە ژمارەى دانیشتووەکانى ٢١٨٩ کەسە.