ئەوڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٣ى پووشپەڕ لە پشتى گوندى شمشێرى هەورامانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە نێوان پێشمەرگەکانى حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و سوپاى پاسدارن تێکهەڵچوون ڕووى داوە.
لەو تێکهەڵچوونەدا کە باڵەفڕەکانى سوپاى پاسدارانیش بەشدار بوونە، شەڕێکى قورس ڕووى داوە و لە ئاکامدا پاسدارێک کوژراوە.
بە پێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى تا ئێستا زەرەر و زیانى گیانى هێزەکانى پێشمەرگەى حدکا نەزانراوە.
شایەنى باسە چەند ساڵێکە حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران ڕاسانى ڕاگەیاندووە و بە هۆیەوە دەیان تیمى ناردووەتەوە نێو خۆى ئێران و لە بەرامبەریشدا دەیان تێکهەڵچوونیان هەبووە لەگەڵ سوپاى پاسداران و سەرەڕاى کوشتنى دەیان پاسدارن، لە بەرامبەردا ئەم حزبەى ڕۆژهەڵات چەندین شەهیدى هەبووە.
گوندى شمشێر سەر بە شارى پاوەى پارێزگاى کرماشانە و نزیکەى ٥٩٢ ماڵى لەخۆ گرتووە کە ژمارەى دانیشتووەکانى ٢١٨٩ کەسە.