![فەرەنسا داوای کاردانەوەی توندتری نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمی وو مووشەکییەکەی کۆماری ئاخوندی](/sites/default/files/2023-02/photo_2023-02-13_11-25-02.jpg)
AvaToday caption
▪️ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ▫️کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی بە هاوتا ئەمریکییەکەی (ئەنتۆنی بلینکن)ـی ڕاگەیاند کە "کاردانەوەی نێودەوڵەتی"ـی بەهێزتر بۆ ئەو مەترسییەی کە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران دروستی کردووە، پێویستە.
▫️وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە کۆڵۆنا و بلینکن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە و باسیان لە پرسگەلێک کردووە لەسەر ئۆکرانیا و ئێران.