AvaToday caption
▪️ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ▫️کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی بە هاوتا ئەمریکییەکەی (ئەنتۆنی بلینکن)ـی ڕاگەیاند کە "کاردانەوەی نێودەوڵەتی"ـی بەهێزتر بۆ ئەو مەترسییەی کە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران دروستی کردووە، پێویستە.
▫️وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە کۆڵۆنا و بلینکن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە و باسیان لە پرسگەلێک کردووە لەسەر ئۆکرانیا و ئێران.