پارێزەرى بنەماڵەى دوو ڕۆژنامە کوژراوەکەى نێو ئوتوبووسەکەى ڕۆژنامەنووسان لە ورمێ، دژى قسەى لێپرسەرەوەکە وەستانەوە کە گوتویەتى تەنیا هۆکارى ئەم کارەساتە شۆفێرەکەیە!
پەرتوو بورهانپوور پارێزەرى بنەماڵەى مەهشاد کەریمى و ڕەیحانە یاسینى، دژى قسەى لێپرسەرەوەکە وەستایەوە و گوتی: دەزگا و ناوەندى دیکەش ڕۆڵیان لە وەرگەڕانى ئوتوپاسەکە هەیە نەوەک تەنیا شۆفێرەکە.
بورهانپوور باسى لەوە کردووە: بەڵگەگەلێک لە بوارى تۆمەتبارى بەرپرسان هەر لە سەرەتاوە هەبووە و هەیە، بەڵام لەسەر بنەماى بڕیارى لیژنەیەکى سێ کەسى لە "پسپۆڕانى وەزارەتى دادوەرى لە بوارى کارەساتى ئۆتۆمبێل و کاروبارى کەرەستەى گواستنەوەى ماتۆڕى زەمینى"، شۆفێرەکە ١٠٠% هۆکارى وەرگەڕانى ئوتوبووسەکەى ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیێنراوە!
بورهانپوور دژى ئەم قسەیەى پسپۆڕان پێداگرى لەوە کردەوە: پرسیارە سەرەکییە ئەوەیە کە بۆچى هەموو بەڵگەکانى دیکە وەلا نراون و شۆفێرەکە بە ١٠٠% تۆمەتبار لەقەڵەم دراوە؟ پسپۆڕان چۆن توانیویانە ڕۆڵى بەڕێوەبەرانى ئەم تۆڕە میدیاییە، لە بوارى هەڵبژاردنى ئوتوبووس و خراپى جادەکان نەبینن؟!
مەهشاد کەریمى و ڕەیخانە یاسینى ڕۆژنامەنووسى ژینگەیی، ڕۆژى چوارشەممە ٢ى پپووشپەڕ، بە هۆى وەرگەڕانى ئوتوبووسێک کە هەمووى میدیاکاریان تێدا بوو لە نزیک شارى نەغەدە، گیانى خۆیان لەدەست دا!