Skip to main content

ناڕەزایەتى پارێزەرى بنەماڵەى دوو ڕۆژنامەنووسە ژینگەپارێزە کوژراوەکە بەرامبەر قسەى لیژنەى لێپرسینەوەى ڕژێم

ناڕەزایەتى پارێزەى بنەماڵەى دوو ڕۆژنامەنووسە ژینگەپارێزە کوژراوەکە بەرامبەر قسەى لیژنەى لێپرسینەوەى ڕژێم
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2021
nocomment

پارێزەرى بنەماڵەى دوو ڕۆژنامە کوژراوەکەى نێو ئوتوبووسەکەى ڕۆژنامەنووسان لە ورمێ، دژى قسەى لێپرسەرەوەکە وەستانەوە کە گوتویەتى تەنیا هۆکارى ئەم کارەساتە شۆفێرەکەیە!

 

پەرتوو بورهانپوور پارێزەرى بنەماڵەى مەهشاد کەریمى و ڕەیحانە یاسینى، دژى قسەى لێپرسەرەوەکە وەستایەوە و گوتی: دەزگا و ناوەندى دیکەش ڕۆڵیان لە وەرگەڕانى ئوتوپاسەکە هەیە نەوەک تەنیا شۆفێرەکە.

بورهانپوور باسى لەوە کردووە:  بەڵگەگەلێک لە بوارى تۆمەتبارى بەرپرسان هەر لە سەرەتاوە هەبووە و هەیە، بەڵام لەسەر بنەماى بڕیارى لیژنەیەکى سێ کەسى لە "پسپۆڕانى وەزارەتى دادوەرى لە بوارى کارەساتى ئۆتۆمبێل و کاروبارى کەرەستەى گواستنەوەى ماتۆڕى زەمینى"، شۆفێرەکە ١٠٠% هۆکارى وەرگەڕانى ئوتوبووسەکەى ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیێنراوە!

بورهانپوور دژى ئەم قسەیەى پسپۆڕان پێداگرى لەوە کردەوە: پرسیارە سەرەکییە ئەوەیە کە بۆچى هەموو بەڵگەکانى دیکە وەلا نراون و شۆفێرەکە بە ١٠٠% تۆمەتبار لەقەڵەم دراوە؟ پسپۆڕان چۆن توانیویانە ڕۆڵى بەڕێوەبەرانى ئەم تۆڕە میدیاییە، لە بوارى هەڵبژاردنى ئوتوبووس و خراپى جادەکان نەبینن؟!

مەهشاد کەریمى و ڕەیخانە یاسینى ڕۆژنامەنووسى ژینگەیی، ڕۆژى چوارشەممە ٢ى پپووشپەڕ، بە هۆى وەرگەڕانى ئوتوبووسێک کە هەمووى میدیاکاریان تێدا بوو لە نزیک شارى نەغەدە، گیانى خۆیان لەدەست دا!