رفتن به محتوای اصلی

کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەیەوێت ستارلینک لە هەرێمی کوردستان کارا بکات

کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەیەوێت ستارلینک لە هەرێمی کوردستان کارا بکات
posted onJuly 14, 2026
noدیدگاه

کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX) بە فەرمی داواکاریی پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک (Starlink) لە هەرێمی کوردستان کارا بکات.

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس داواکاریی کارکردنی پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکو خزمەتگوزارییەکانی ستارلینک بە شێوەیەکی فەرمی بخاتە کار. بۆ ئەم مەبەستەش، دوای گۆڕینەوەی چەندین ئیمەیڵ، لە ڕێکەوتی 30-06-2026 یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان ستافی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم و سپەیس ئێکس ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداریی نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێپرسراوی مۆڵەتەکانی سپەیس ئێکس بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چڕ لەسەر ڕێکارەکانی کارکردنی کۆمپانیاکە کرا. هاوکات مەرج و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم خرانە ڕوو کە پێویستە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان ڕەچاو بکرێن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە دەکات و بە گرنگییەوە دەڕوانێتە دابینکردنی ئینتەرنێتی ستارلینک. وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دوای جێگیرکردنی ڕێنماییە تەکنیکییەکان، ئەم خزمەتگوزارییە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ فەراهەمکردنی فرەچەشنیی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان.