رفتن به محتوای اصلی

سوپای پاسداران كوژرانی دوو ئەندامی لە مەشهەد پشتڕاست كردەوە

سوپای پاسداران كوژرانی دوو ئەندامی لە مەشهەد پشتڕاست كردەوە
posted onJuly 12, 2026
noدیدگاه

سوپای پاسداران، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە تەقەکردن لە ڕۆژی ناشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کوژراوی ئێران، لە مەشهەد، ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە دوو ئەندامی هێزی بەسیج لەلایەن کۆمەڵێک "هێرشبەرەوە" کراونەتە ئامانج و کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا ئاماژە بە ڕێکەوتی ڕووداوەکە نەکراوە بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ناشتنی خامنەیی لە مەشهەد، کۆمەڵێک راپۆرت سەبارەت بە تەقەکردن لە هەندێک هێزی سەربازی بڵاو کرابوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو ئەندامی بەسیج بە ناوەکانی "سەید سەجاد عەلەوی" و "مەهدی هونەرمەند"، لە دەوروبەری مەیدانی سەرفرازانی مەشهەد، لە کاتی گەشتکردندا کراونەتە ئامانج و كوژراون.