تۆم کاتن: ڕێگە نادەین ئێران مووشەکی کیشوەربڕ بۆ هەڕەشە لە ئەمریکا دروستبکات
تۆم کاتن، سیناتۆری کۆماری لە ویلایەتی ئارکانزاس، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" هۆشداریدا، واشنتن و هاوپەیمانەکانی هەرگیز ڕێگە بە تاران نادەن "جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکی" پەرەپێبدات کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بێت بۆ سەر خاکی ئەمریکا.