تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماری ساڵی ١٤٠٤بڵاودەکاتەوە؛ هەڵکشانی پێشێلکارییەکان
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 1404، ڕەوشێکی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران وێنا کردووە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 1404، ڕەوشێکی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران وێنا کردووە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەدوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت و لەوانەیە تورکیا بکاتە ئامانج. ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە توندی هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازیی هاوشێوەی قەرەباغ و لیبیای لە دژی ئیسرائیل کرد.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناسر یادیار، موسا یادیار و هەمزە یادیار، سێ برای خەڵکی بۆكان، بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە واشنتن و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ بەندەرێکی دیکەی ناوچەکە پارێزراو نابێت.
نزیکەی هەفتەیەکە چارەنووسی یوسف کەریمی، هاوڵاتیی نیشتەجێی بۆکان نادیارە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو گەنجە لە 14ی خاکەلێوەی 1405، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی دا گەمارۆی دەریایی بخەنە سەر گەرووی هورمز و ڕێگری لە هاتوچۆی هەر کەشتییەک بکەن. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە واشنتن، تارانی بە "باجگیریی جیهانی" تۆمەتبار کرد بەهۆی وەرگرتنی ڕسومات و دانانی مین لەو ئاوڕێگە نێودەوڵەتییەدا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی نزیک لە بازنەی بڕیاری تاران بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، لە بۆردووماندا قاچێک یان هەر دوو قاچی لەدەستداوە و شێوەی دەموچاوی تەواو تێکچووە.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لە نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستاون. بەپێی زانیارییەکان، لە دوای دەسپێکی ئاگربەستەکە لە ڕۆژی چوارشەممەوە، تائێستا لانیکەم چوار درۆنی دیکە ئاراستەی هەولێر و دەوروبەری کراون.
میدیا گەورەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە گومانەوە دەڕواننە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان واشنتن و تاران.
عەلی یوسف حەرشی، وەک یەکێک لە کەسایەتییە هەرە نزیک و متمانەپێکراوەکانی ناو بازنەی بڕیار لە حزبوڵڵای لوبنان دەناسرێت. ناوبراو لە بەیرووت ئەرکی سکرتێری کەسیی نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا بەڕێوەدەبرد.