رفتن به محتوای اصلی

دەقى ڤیتۆى سەرکۆمارى ئەمریکا لەمەڕ هێرشى سەربازى بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرە

دەقى ڤیتۆى سەرکۆمارى ئەمریکا لەمەڕ هێرشى سەربازى بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرە
AvaToday caption
posted onMay 7, 2020
noدیدگاه

دۆناڵد ترامپ لەم بارەوە گوتى:

ئەمڕۆ، بڕیارنامەى ئێس.جەى. ٦٨ ـم ڤیتۆ کرد کە دەیهەویست رێگەم لێ بگرێت لە بەکارهێنانى هێزەکانى ئەمریکا لە کاتى دوژمنایەتى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى.

ئەم بڕیارنامەیە زۆر سووکایەتیکەرانە بوو کە دیموکراتەکان وەک بەشێک لە پیلانەکەیان بۆ دروستکردنى کێشە و تەفرەقە لە نێو حیزبی کۆماریخوازەکان و سەرکەوتن لە هەڵبژاردنى ٣ى نۆڤەمبەر گرتبوویانە پێش. ئەو ژمارە کەمەى کۆماریخوازەکان کە دەنگیان بەم بڕیارنامەیە دا، بوونە بووکەڵەى یارى دەستى دیموکراتەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیارنامەى ئێس.جەى. ٦٨ لەسەر بنەماى تێگەیشتنى هەڵە لە ڕاستییەکان و یاسا دەرکراوە. بە پێچەوانەى ئەم بریارنامەیە، ئەمریکا ئازادە لە بەکاربردنى هێزى سەربازى دژى کۆمارى ئیسلامى. ٤ مانگ بەر لە ئێستا من هەنگاوێکى جدییم هەڵێنایەوە بۆ لەنێوبردنى قاسم سولەیمانى لە عێراق. ڕژێمى ئێران بە چەند مووشەکێک هێرشى کردە سەر بنکەکانى ئێمە لە عێراق و کەس لەم هێرشانە نەکوژرا. موشەکبارانى قاسم سولەیمانى تەواو لەسەر بنەماى یاسا و بەتایبەت بڕیارنامەى ڕێگەپێدانى بەکاربردنى هێزى سەربازى لە عێراق و بەندى ٢ى یاساى بنەڕەتى ئەنجام درا.

دواجار، بڕیارنامەى ئێس.جەى. ٦٨، زەرە لە تواناییەکانى سەرکۆمار بۆ پاراستنى ئەمریکا و هاوپەیمان و شەریکەکانى دەدات. بڕیارنامەکە دەیهەوێت دەسەڵاتە یاساییەکانى سەرکۆمار بۆ پاراستنى ئەمریکا و هێزەکانى لە کاتى هەر گورزێکى لەناکاو، کەم بکاتەوە وئەمەش ڕاست نییە. ئێمە لە دونیایەکى توندوتیژ و پڕ لە هەڕەشە دەژین و یاساى بنەڕەتیش لە سەرکۆمار دەخوازێت کە هەنگاوە هێرشکەرەکانى دواترى دوژمنمان ئاشکرا و وەڵامێکى توندیان بداتەوە، ئەمەش هەمان ئەو کارەیە کە من کردوومە.