رفتن به محتوای اصلی

نەتانیاهۆ: ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ لەناوبردنی رژێمی ئێران دەستپێکرد

نەتانیاهۆ: ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ لەناوبردنی رژێمی ئێران دەستپێکرد
posted onFebruary 28, 2026
noدیدگاه

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ "لەناوبردنی هەڕەشەی بوونیی رژێمی ئێران" دەستپێکردووە.

نەتانیاهۆ جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە دەرفەتێک بۆ گەلی ئێران دەڕەخسێنێت تاوەکو چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست و "نیری ستەمکاری" لە کۆڵ بکەنەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، کاتی ئەوە هاتووە ئێرانییەکان لە ژێردەستەیی ئەو حکومەتە رزگاریان بێت کە بە "ستەمکار" وەسفی کرد. وتیشی، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە ئەوەیە گەلی ئێران بتوانن خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان بدەن و کۆتایی بەو گوشار و چەوساندنەوەیە بهێنن کە ساڵانێکی درێژە رووبەڕوویان بووەتەوە.