رفتن به محتوای اصلی

یەکەمین کۆنفرانسی هاوبەشی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو

posted onSeptember 28, 2025
noدیدگاه

یەکەمین کۆنفرانسی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و بەبۆنەی سێیەمین ساڵڕۆژی دەسپێکردنی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادییەوە، بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە ڕۆژی یەکشەممە 06ی رەزبەری 1404 بە بەشداریی حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەسایتییە زانستی و ئاکادمیکەكان و  بە مەبەستی گەیشتن بە گوتار و پڕۆژەیەکی هاوبەش سەبارەت بە خەباتی ڕزگاریخوازانەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین باس و تەوەری دیكە بەڕێوەچوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکهێنەری ئەم کۆنفرانسەن.

زۆر کەس بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەیان وەک دەسکەوتێک و هەنگاوێک بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەڵەمیان دا و پێشوازییان لێکرد، بەڵام زۆر کەسیش رەخنەیان لەوە گرت کە لەجێی زاڵبوونی رۆحی نەتەوەیی، رۆحی حیزبی و ناوچەیی بەسەر کۆنفرانسەکەدا زاڵ بووە و خزمەت بە یەکڕیزی ناکات.