AvaToday caption
بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان لە جوانرۆ و کرماشان، ٧ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کران
شەش هاووڵاتی لە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی بورهان سوبحانی، سەرکەوت ئەحمەدی، عوبەید ئەحمەدی، سالار نەورۆزی، ئاکۆ ئەیازی و بورهان کاکەیی ڕۆژی سێشەممە ٥ سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو کەسانە نییە.
هەر بە تاوانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە حکومەت ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی دیکە لە کرماشان بە ناوی سوحبەت ئومیدی لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
سوحبەت دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی پێی ڕاگەیاندوون لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.