تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئاگرکەوتنەوەکەى شارى مەریوان دەستى سوپاى پاسدارانى تێدایە

ئاگرکەوتنەوەکەى شارى مەریوان دەستى سوپاى پاسدارانى تێدایە
چالاکانى مەدەنى لە نێو مەیدانى شارەکە بۆ ئیدانەکردنى ئاگرتێبەردانەکان کۆ بوونەوە
چوار چالاکى ژینگەیی لە ئاگرکەوتنەوەى گوندى سڵەسی گیانیان لەدەست دا
posted onAugust 25, 2018
noتعليق

 

سوپاى پاسداران بۆ پێشگرتن لە دزەکردنى هێزە کوردییەکان بۆ نێوخۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، جارێکى دیکە دارستانەکانى مەریوانیان ئاگر تێبەردا.

 

بەیانى ئەمڕۆ شەممە، چوار چالاکى ژینگەیی بە ناوەکانى شەریف باجوەر، ئەمید کۆنەپۆشى، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پژوهی

گیانیان لەدەست داوە. سوپاى پاسداران تا ئێستا بەرپرسیاریەتى ئاگرکەوتنەوەکەى قبوڵ نەکردووە، لە کاتێکدایە دانیشتوانى گوندى سڵەسی دوو ئەندامى سوپاى پاسدارانیان بینیوە کە پاش ئاگرخستنەوەکە لە ناوچەکەدا ڕایان کردووە.

 

چالاکانى مەدەنى مەریوان خەریکن لە مەیدانى سەرەکى شارەکە بۆ ئیدانەکردنى ئاگرتێبەردانى دارستانەکانى مەریوان لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە کۆ بوونەوە و بە درووشمى "شەهید نامرێ" و "ئاسایشى هێزەکان بوو بە بەڵاى گیانمان" ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕی.

لێرەدا دەتوانن لینکى ناڕەزایەتى و خۆپێشاندانەکە لە کاناڵى یوتیوبی ئاڤاتودەى تەماشا بکەن:

 

 

هەندێک کەس کە شاهیدى ڕووداوەکە بوونە، بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەیان گوتووە کە گیانلەدەستدانى چوار چالاکى ژینگەیی و دارستانى، پیلانى سوپاى پاسداران بووە. شەریف باجور و ئومید حوسەین زادە لەو کەسانە بوون کە چەندین جار لە لایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە، بەڵام ئاڤاتودەى تا ئەم ساتەیش ئەم هەواڵەى بە تەواوى پشتڕاست نەکردووەتەوە.

 

شایەنى باسە، شەریف باجوەر کە یەکێک لە قوربانییەکانى ئەم ئاگرتێبەردانەیە، پارساڵ بە پایسکیل لە شارى مەریوانەوە تا مەیدانى ئازادى تاران، پەیامى ئاشتى و نەکوشتنى کۆڵبەران ڕۆیشت بۆ ئەوەى ئەم پەیامەى بگەیێنێتە دەسەڵات!

لێرەدا چەندین وێنەى تایبەت نێردراون بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى کە وێنەى چالاکوانە سووتاوەکانى پیلانەکەى سوپاى پاسدارانن لە شارى مەریوان:

 

وێنەى یەکەم

سوپاى پاسداران گوێ ناداتە کوشتن و بڕینى چالاکانى کورد!

سوپاى پاسداران گوێ ناداتە کوشتن و بڕینى چالاکانى کورد!

 

وێنەى دووەم

جگە لە ئاگرتێبەردانى دارستانەکان، کۆمارى ئیسلامى بە هاناى بریندارانەوە نەچوو!

جگە لە ئاگرتێبەردانى دارستانەکان، کۆمارى ئیسلامى بە هاناى بریندارانەوە نەچوو!

 

وێنەى سێیەم

چالاکە گیانلەدەستدراوەکان، کەسانى خۆشەویستى نێو خەڵکى مەریوان بوون.

چالاکە گیانلەدەستدراوەکان، کەسانى خۆشەویستى نێو خەڵکى مەریوان بوون.