تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لە سنووری مەریوان ئەفسەرێکی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا

لە سنووری مەریوان ئەفسەرێکی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا
posted onJune 23, 2026
noتعليق

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، ئەفسەرێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانی لەدەست دا. فەرەج ڕۆستەمی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای سنە، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی 'خاومیراوا'ی مەریوان، پێکدادان لە نێوان هێزەکانمان و گرووپێکی چەکدار ڕوویدا کە لە ئەنجامدا پلەدارێکی هێزەکانمان بە ناوی (دانیال نووریان) خەڵکی ئیلام کوژرا."

بە گوتەی ئەو فەرماندەیە، چەکدارەکان هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە و پاش شەڕ و پێکدادان، بەهۆی سەختیی ناوچەکە و تاریکیی شەو، بەرەو هەرێمی کوردستان پاشەکشەیان کردووە. هەرچەندە فەرماندە ئێرانییەکە پەژاک بە بەرپرسیار دەزانێت، بەڵام پێشتر (یەرەکە) ڕایگەیاندبوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو ناوچەیە زیانی گەورەیان بە سوپای پاسداران گەیاندووە.