تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

چارەنووسی یوسف کەریمی نادیارە؛ هەفتەیەکە لە بۆکان دەستبەسەر کراوە

چارەنووسی یوسف کەریمی نادیارە؛ هەفتەیەکە لە بۆکان دەستبەسەر کراوە
posted onMay 19, 2026
noتعليق

نزیکەی هەفتەیەکە چارەنووسی یوسف کەریمی، هاوڵاتیی نیشتەجێی بۆکان نادیارە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو گەنجە لە 14ی خاکەلێوەی 1405، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.

کەسوکاری یوسف ئاماژە بەوە دەکەن، لەو کاتەوە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیداری خێزانییان لێ زەوت کراوە و ڕێگەی پێنەدراوە پارێزەر بگرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سلێمان کەریمی کە برای یوسفە، لە بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوو و دوای دوو مانگ لە ئەشکەنجەدان لە گرتوخانەیەکی ورمێ، بە کەفالەت ئازاد کراوە. تائێستا بەرپرسانی ئەمنیی بۆکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی یوسف و شوێنی ڕاگرتنی نەداوە، ئەمەش نیگەرانیی لای خێزانەکەی دروست کردووە.