تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

لە کرماشان ژنێک دوای مەرگی هاوسەرەکەی تاقەتی نەگرت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاگاداری
ئاگاداری پرسەی مەنزەر سەیدی
posted onFebruary 10, 2025
noتعليق

ژنێکی خەڵکی ناوچەی مایدەشت، سەر بە شاری کرماشان، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا، ئەویش کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

مەنزەر سەیدی، خەڵکی گوندی بان لەرین لە ناوچەی مایدەشت رۆژی ٢١ی رێبەندانی ١٤٠٣ بە چەک لە خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مەنزەر سەیدی هاوژینی ئەبوزەر ئەڵماسی بوو و دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە تەرمی هاوسەرەکەی دەنێژن، گەڕاوەتەوە ماڵ و بە چەک لە خۆی داوە.

رۆژی هەینی لەسەر رێگای قەسرشیرین - سەرپێڵ زەهاو رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و لەودا بنەماڵەیەکی چوار کەسی و ئەبوزەر ئەڵماسی گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هۆکاری ئەو رووداوە، بەگوتەی پۆلیس، لادانی ئۆتۆمبیلە بەرزەکە بووە.

ساڵانە دەیان کەس لە پارێزگای کرماشان لە رووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدەدەن.

بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا تەنیا لە پارێزگای کرماشان ٤٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ هەزار و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکاری جیاوازیان هەیە، بەڵام هۆکاری سەرەکی بۆ ژمارەی زۆری قوربانییەکان، کوالێتی نزمی ئۆتۆمبیلەکانی بەرهەمی ئێرانە.

خراپی رێگاکان، کوالێتی نزمی ئۆتۆمبیلەکان و هۆکاری ئینسانییەکانی وەک خەواڵووی، کەمتەرخەمی و ... وەک هۆکارەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە قەڵەم دەدرێن.