تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

حکومەتی ئێران پرۆژە یاسای کۆڵبەریی لە 11 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان خستەبواری جێبەجێکردنەوە

کۆڵبەر
ژمارەیەک کۆڵبەر کە شاخەکانی ناوچەی هەورامان
کۆڵبەرەکان توێژێکی کەمداهاتی کۆمەڵگان، کە بەهۆی نەبوونی هەلیکاری گونجاوەوە بە ناچار روو لە کۆڵبەریی دەکەن و لە بەرانبەر بڕە پارەیەکی کەمدا کەلوپەلی بازرگانەکان لە سنوورەوە دەگوازنەوە، بێئەوەی کەسی خاوەن بار پارەی گومرک بدات.
posted onJanuary 28, 2025
noتعليق

حکومەتی ئێران یاسای "بژێوی دانیشتوانی سنووری" بۆ رێکخستنی کۆڵبەریی بە دامودەزگا جێبەجێکارەکان راگەیاند و بەپێی پرۆژە یاساکە دانیشتوانی شارە سنوورییەکان دەتوانن کۆڵبەریی بکەن.

بەپێی پرۆژە یاساکە، دانیشتوانی شارە سنوورییەکان دەتوانن کەلوپەلی بیانی ببەنە نێوشارەکانی خۆیان، گومرک نەدەن و لە نێو شارەکانی خۆیان بە گەشتیارانی بفرۆشن.

لەو پرۆژە یاسایەدا گوتراوە، لە شارەکانی میراوێ، سەردەشت و پیرانشار لە پارێزگای ورمێ، بانە، مەریوان، سەقز و سەوڵاوا لە پارێزگای سنە و جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، پاوە و سەرپیەڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەریی رێگەپێدراو دەبێت، بەڵام تەنیا لە یەک شوێنی سنووری هەر یەک لەو شارانەوە، دەبێت کۆڵبەری بکرێت.

کۆڵبەرەکان توێژێکی کەمداهاتی کۆمەڵگان، کە بەهۆی نەبوونی هەلیکاری گونجاوەوە بە ناچار روو لە کۆڵبەریی دەکەن و لە بەرانبەر بڕە پارەیەکی کەمدا کەلوپەلی بازرگانەکان لە سنوورەوە دەگوازنەوە، بێئەوەی کەسی خاوەن بار پارەی گومرک بدات.

گەرچی کۆڵبەریی کارێکی شیاو نییە، حکومەتی ئێرانیش بە قاچاخی دەزانێت و ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.

 بەپێی یاساکە، حکومەت دەستنیشانی دەکات کۆڵبەرەکان چ جۆرە کاڵایەک هاوردە دەکەن

 ئەم یاسایە بۆ ماوەی 5 ساڵ جێبەجێ دەکرێت. لەو ماوەیەدا دەبێت حکومەت ناوچە سنوورییەکان لەڕووی ئابوورییەوە پێش بخات و هەلیکاری باش بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی دوای ئەو پێنج ساڵە کۆڵبەری نەمێنێت

 بەڵام لەم ساڵانەدا تەنیا دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرییان نەکردووە، بەڵکوو خەڵک لە شارەکانی دوور لە سنووریش بەهۆی دۆخی خراپی بژێوییانەوە، بۆ کۆڵبەری روویان لە سنوورەکان کردووە، بەپێی یاساکە ئەوان کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

کردنەوەی بازاڕچەی نیمچەفەرمی لەسەر سنوور، هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی پێویستە. مانگی 10 ساڵی 2023 بەرپرسانی پارێزگای سنە لەلایەن خۆیانەوە دەروازەی سنووری هەنگەژاڵی بانەیان کردەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دیسان داخرایەوە.

حکومەتی ئێران ساڵی 2017 دەروازە کۆڵبەرییەکانی داخست و گوتی؛ کۆڵبەری رێکدەخرێت، بەڵام کۆڵبەریی هەر بەردەوامە.