تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مەتین حەسەنی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا

مەتین حەسەنی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا
posted onAugust 27, 2024
noتعليق

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، مەتین حەسەنی یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، دوای بانگکرانی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.

مەتین حەسەنی لە کۆتاییەکانی بانەمەڕی ١٤٠٣، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەم شارە سزای ٣١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتنی بە تۆمەتی "فریودان یان هاندانی خەڵک بە شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات" ئامادە بوو.