تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

چیروکی جاشایەتییەکی مەزن و پیلانی کوشتنی فەرماندەیەک بەوەجی کوردستان

چیروکی جاشایەتییەکی مەزن و پیلانی کوشتنی فەرماندەیەک بەوەجی کوردستان
موسا باباخانی له پیلانێکی گەوره و له جەرگەی پایتەختی کوردستان تیرۆر دەکرێت
posted onAugust 5, 2024
noتعليق

عەلی جەوانمەردی، له ڕێبەرانی سیاسی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، بە بەڵاوکردنی فایلێکی دەنگی له شەهیدی نەمر، موسا باباخانی، ئاشکرا دەکات که تیرۆری ئەم شیره پیاوه بەپێی پیلانێکی ئاڵۆز و بەهاوکاری چەند لایەنەی جاشەکان و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڕێوه چووه.

جەوانمەردی لەم بارەوه ڕایگەیاند: "مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدکا، ماوەیەکی کورت پێش تیرۆرکرانی لە هەولێر پێوەندیی پێوە کردم و پێداگریی کرد كە دەنگی تۆمار بکەم لەبەر ئەوەی زانیاریی گرنگی هەیە و دەشزانێ کە بە هۆی ئیتلاعاتی ڕێژیم و هاوکاریی هێزێکی کوردیك باشوور بەم زووانە دەیکوژن".

ئەو هەروەها دەڵێت: "ئەو فایلە دەنگەی دەیبیسن بەشێکە لە قسەکانی مووسا باباخانی كە ناوی چەند کەسایەتیی حیزب و ئەو بەشەی زانیاریی هەستیار و وردی ئەمنی لەسەر کرماشانن، هەڵگیراوە، لە بەر ئەوەی دوژمن کەڵك لێ وەرنەگرێ بڵاوی ناکەینەوە. هەزاران سڵاو لە ڕووحی پاکی شکۆدار مووسا باباخانی و هەموو گیانبەختکردووانی ئازادیی گەلەکەمان".

موسا باباخانی، له ١٤ گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، له ناوڕاستی شاری هەولێر له باشووری کوردستان، تیرۆر کرا.