عەلی جەوانمەردی، له ڕێبەرانی سیاسی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، بە بەڵاوکردنی فایلێکی دەنگی له شەهیدی نەمر، موسا باباخانی، ئاشکرا دەکات که تیرۆری ئەم شیره پیاوه بەپێی پیلانێکی ئاڵۆز و بەهاوکاری چەند لایەنەی جاشەکان و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڕێوه چووه.
جەوانمەردی لەم بارەوه ڕایگەیاند: "مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدکا، ماوەیەکی کورت پێش تیرۆرکرانی لە هەولێر پێوەندیی پێوە کردم و پێداگریی کرد كە دەنگی تۆمار بکەم لەبەر ئەوەی زانیاریی گرنگی هەیە و دەشزانێ کە بە هۆی ئیتلاعاتی ڕێژیم و هاوکاریی هێزێکی کوردیك باشوور بەم زووانە دەیکوژن".
ئەو هەروەها دەڵێت: "ئەو فایلە دەنگەی دەیبیسن بەشێکە لە قسەکانی مووسا باباخانی كە ناوی چەند کەسایەتیی حیزب و ئەو بەشەی زانیاریی هەستیار و وردی ئەمنی لەسەر کرماشانن، هەڵگیراوە، لە بەر ئەوەی دوژمن کەڵك لێ وەرنەگرێ بڵاوی ناکەینەوە. هەزاران سڵاو لە ڕووحی پاکی شکۆدار مووسا باباخانی و هەموو گیانبەختکردووانی ئازادیی گەلەکەمان".
موسا باباخانی، له ١٤ گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، له ناوڕاستی شاری هەولێر له باشووری کوردستان، تیرۆر کرا.