تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئامانج قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد كر

ئامانج قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد كر
posted onJuly 30, 2024
noتعليق

ڕۆژی دووشەمە هەشتی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگەپارێز كە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” لە ڕۆژی ٣ی گەلاوێژدا، لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەدەستی ئاڤاتودەی، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەكانی ڕژیم لە کامێران، پاش ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی چالاکوانی ژینگەیی “ئیسماعیل کەریمی”، لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکران کە ناسنامەی ٨ کەس لەوانە بە ناوەکانی “حسام مەهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریدە وەیسی، حەمید سەوزە، ئامانج قوربانی، خەلیل پەرندەک، یاسر نووری و فەرزین موەفەقی” ڕاگەیەندرابوو.

شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، "ئیسماعیل کەریمی" چالاکی ژینگەپارێزیی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی ''نەجەف ئاوا'' سەر بە شاری کامێران کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی کانیشە تووشی سووتانێکی سەخت بوو، بە هۆی قووڵیی برینەکەی گیانی لەدەست دا.