
AvaToday caption
مەعسومە سنەوبەری زیندانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانی فەردیسی کەرەج لە ناڕەزایەتی بە ئەشکەنجە و زیادبوونی گوشاری ڕۆژانەی ئەفسەران و بەرپرسی ئەم زیندانە بە بڕینی دەماری دەستی هەوڵی خۆكوشتنی داوە٠
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم زیندانییە کە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕش، لە پەیوەندی لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە بێبەش بووە و لە ژوورێکی دووانەدا بەند کراوە. ئەم سنووردارکردنە بە فەرمانی دادوەری کەیسەکە جێبەجێ دەکرێت.
جگە لەوەش ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبێتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە و ئەم فشارانە لە کاتێکدا کە پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەیدا یەکێکە لە مافە سەرەتایی و دانپێدانراوەکانی هەموو زیندانییەک٠