تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پویا ڕۆستەمى پوور بە دانانى بارمتەیەکى گەورەى دوو ملیار تمەنى ئازاد بوو

پویا ڕۆستەمى پوور بە دانانى بارمتەیەکى گەورەى دوو ملیار تمەنى ئازاد بوو
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2023
noتعليق

سێشەممە ٩ى ڕەشەمەى ١٤٠١ى هەتاوی، پویا ڕۆستەمى پوور ـ خەڵکى سنە لە زیندان و بە دانانى بارمتەى ٢ ملیار تمەنى، تا کۆتایی قۆناغى پێڕاگەیشتن بە دادگاییەکەى، بە شێوەى کاتى ئازاد بوو.

 

تۆمەتەکانى ڕۆستەمى پوور، "هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە حزبە دژبەرەکانى کۆمارى ئاخوندى و هەنگاونان دژ بە ئاسایشى نیشتمانى" دانراوە. لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا بێبەش کرابوو لە بوونى پارێزەر و بینینى بنەماڵەکەى.

ئەم لاوە، کە لە ١٢ى بەفرانبار لە سنە لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئاخوندى دەستبەسەر کرا، برا بۆ گرتنگەى سوپاى شەهرامفەرى ئەم شارە.

دەستبەسەرکردنەکەى لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و دواى دەستبەسەرکردنیشى، ماڵەکەیان پشکنیوە و کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانیان ـ وەک کۆمپیوتەر و مۆبایل ـ دەست بەسەردا گرتووە.

پویا ڕۆستەمى پوور، تەمەن ٣٢ ساڵە، ڕاهێنەرى تۆپى پێ و دەرچووى بەشى بیو شیمیی زانکۆى ئازادى سنەیە.