تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بارزانی  ڕوو لە کۆمارى ئیسلامى: کەس ناتوانێ حەقیقەتى شکانى داعش بە دەستى پێشمەرگە بشارێتەوە

بارزانی  ڕوو لە کۆمارى ئیسلامى: کەس ناتوانێ حەقیقەتى شکستى داعش بە دەستى ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان بشارێتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 28, 2021
noتعليق

مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامێک سەبارەت بە فیلمە بڵاوکراوەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى کە تیایاندا هەوڵ و خەبات و ئازایەتى پێشمەرگەیان بە هیچ دانابوو و تیرۆریستى کوژراو قاسم سولەیمانییان کردبووە قارەمان، پەیامێکى بڵاو کردەوە.

 

ئەمەش دەقى پەیامەکەى بارزانییە:

 

ماوەیەكە لە هەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنە و، لایەنێكیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێك بشكێنێت. ڕیشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەموو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.

 

كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكامان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەشمان كرد كە بە جۆرێك بەشداربوونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو. هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.

 

مسعود بارزانی

٢٧ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١