تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕێکخراوی مەدەنیی ئاشتیی جیهانی: دەبێت وڵاتانى ڕۆژئاوایی فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ چارەسەرى ئاشتى لە باکورى کوردستان

ڕێکخراوی مەدەنیی ئاشتیی جیهانی: دەبێت وڵاتانى ڕۆژئاوایی فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ چارەسەرى ئاشتى لە باکورى کوردستان
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noتعليق

▪️ ڕێکخراوی مەدەنیی ئاشتیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردەوە:

 دەیان سیاسەتمەداری کورد لە کوردستانى تورکیا لە لایەن سوپا و دەسەڵاتەوە زیندانى کراون. پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە کردەیی دەست وەر بدەنە ئەم دۆخە قورسەى کوردانەوە.

هەروەها ڕێکخراوەکە باسى لەوە کردووە کە "پێویستە وڵاتانى ڕۆژئاوایی گوشار بخەنە سەر تورکیا وەک سزادانی ئابووری بۆ ئەوەى پرسى کورد ئاشتیانە چارەسەر بکات."

پاشان بڵاوى کردووەتەوە کە پێویستە نوێنەرێکی پسپۆڕ لەبواری پرسى تورکی ـکوردی بۆ دەستپێکردنەوەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە دیارى بکرێت و  گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان تورکیا و ئۆجەلان بە ناوبژیوانى نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت یارمەتیدەرى کۆتاییهاتنی ئاژاوەکان بێت.

لە کۆتاییدا ڕێکخراوی مەدەنیی ئاشتیی جیهانی پێشنیار  دەکات بۆ سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کار لەسەر ئەندامیەتی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوندییەکانى لەگەڵ ڕۆژئاوا بکەن بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە لایەن ئەنکەرەوە.