
AvaToday caption
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی داوای لێکردووە سزای ئێعدامی حەیدەر قوربانی هەڵوەشێنێتەوە.
بەندکراوی سیاسی کورد حەیدەر قوربانی لە گرتووخانەی سنە ڕاگیراوە و بە تۆمەتی" بغی" مەترسی ئێعدامی لەسەرە. دیوانی بەرزی ئێران نیوەی یەکەمی مانگی خەرمانان داوای پێداچوونەوە بەسەر دۆسیەی حەیدەر قوربانی ڕەتکردبووە.
کۆماری ئیسلامی بە دانپێدانانی زۆرەملی و لە ژێر ئەشکەنجەدا دۆسیەی حەیدەر قوربانی بە کووشتنی سێ ئەندامی بەسیج گرێداوەتەوە و دەشڵێ پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بووە.
حەیدەر قوربانی خاوەن ژن و منداڵ، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی کامیارانە.