تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا: ڕژیمی ئێران سیستەمە مووشەکییەکانی لە بەرزترین ئاستی ئامادەباش داناوە

ئەمریکا: ڕژیمی ئێران سیستەمە مووشەکییەکانی لە بەرزترین ئاستی ئامادەباش داناوە
AvaToday caption
posted onJuly 18, 2020
noتعليق

ئەمریکا دەستی بە کۆمەڵێک زانیاری ڕاگەیشتووە کە نیشان دەدات ڕژیمی ئێران بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی لە بەرزترین ئاستی ئامادە باش داناوە و بەرپرسێکی ئەمریکایی بە سی ئێن ئێنی گووت: ئەو کارەی ئێران دوای تەقینەوە یەک لەدوای یەکەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دێت کە دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە بە سی ئێن ئێنی گووت: حاڵەتی ئامادە باش یانی ئەوەیکە ئێران مووشەکە زەوی بۆ ئاسمانەکانی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە ئامانجە گوماناویانەکان بدات.

ئێستا ڕوون نییە ئەمریکا چۆن دەستی بەو زانیاریانە ڕاگەیشتووە بەڵام ماهوارە، فرۆکەی سیخوڕی و کەشتیە ئەمریکاییەکان بە بەردەوامی ئێران و جموجۆلەکانی ئەو وڵاتەیان لەژێر چاودێری دایە.

ئەمریکا لەو باوەڕە دایە ئامادەباشی هێزەکانی ئێران مانۆڕ و نمایشی سەربازی نییە و وڵامدانەوەیە بەو ڕووداوانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوویاندا و دەریدەخات ئێران لە دیاریکردنی ئەوەیکە هەڕەشەکانی سەری چین تووشی سەرلێشێوان بووە.

بۆچوون و شرۆڤە جیا و لێکدژەکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران هەیە و بۆچوونێک باس لەوە دەکات ئیسرائیل دەستی لەو هێرشانەدا هەیە و هێندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی ناڕاستەوخۆ ئەوەیان پشت ڕاست کردووەتەوە.

دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکە بالستیکەکانی ڕژیمی ئیران لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەندین جار بوون بە ئامانجی هێرش. بەگشتی چەندین تەقینەوە لە مانگی ڕابردوودا ئێرانی وەلەرزە خست و بنکەی ئەتۆمی و مووشەکی زۆر بەئامانج گیران و لەو نێوەدا دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز گرینگیترین ناوەند بوو کە بوو بە ئامانجی هێرشەکان.