Ana içeriğe atla

دیمانەی ڕێزان جاوید و چەند سەرنجێک

دیمانەی ڕێزان جاوید و چەند سەرنجێک
ڕێزان جاوید، چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێویستە نەبێتە قوربانی سیاسەتی باکورتەوەری.
ڕێزان جاوید پاش دابەزین لە شاخ و نیشتەجێبوون لە سلێمانی دەستبەسەر و برایەوە بۆ قەندیل
posted onAugust 27, 2018
noyorum


پەکەکەلە ژێر گوشاری بەڵگەکانی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، وتوێژێکی بڵاو کردەوە لە ڕێزان جاوید فەرماندەی پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) کە ماوەیەک پاش دابەزین لە چیا، دەستبەسەر کرابوو.

 لەو  وتووێژەدا ئەو کەسەی وتووێژی لەگەڵ ڕێزان جاوید کردووە، بە پێچەوانەی هەموو وتوێژەکان دیار نەکەوت و ڕێزان جاوید باسی هۆکاری دابەزینی خۆی نەکرد. بە پێچەوانەی جارەکانی پێشوو کە پەیامی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات هەبوو هیچ پەیامێکی نەدا و بە پێجەوانەی بیری خۆی کە بووژانەوەی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە قسەکانیدا گرینگی تەواوی بە خەباتی باکوری کوردستان دا!

ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە ڕێزان جاوید پاش دابەزین لە شاخ و نیشتەجێبوون لە سلێمانی دەستبەسەر و برایەوە بۆ قەندیل و لە ژێر گوشار ئەم وتووێژەى لەگەڵ ساز درا و ئەمەش لە ڤیدیۆی لایڤەکانی عەلی جەوانمەردی دا هەیە.

ئێستاش وێڕای دەڕبڕینی خۆشحاڵی خۆمان لە سەلامەتی ڕێزان جاوید، پێویستە ئەوە بڵێین کە پاراستنی گیانی ڕێزان لە  ئەستۆی پارتی کرێکارانی کوردستانە (پەکەکە) و قەبوڵ ناکرێت دوای ماوەیەکی دیکە شەڕیک ڕووبدات و ڕێزان بە شەهیدبوون بدەن!

ڕێزان جاوید، چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێویستە نەبێتە قوربانی سیاسەتی باکورتەوەری.


ئەمەیش وتوێژەکەى ڕێزانە کە بە وردى ئەگەر سەرنجى بدەن، بە گوشارقسەکردنەکەى دەبینن: