Ana içeriğe atla

خاوەنى فەیسبووک خەریکى دروستکردنى کۆمپیوتەرى مێشکە

خاوەنى فەیسبووک خەریکى دروستکردنى کۆمپیوتەرى مێشکە
AvaToday caption
posted onApril 8, 2019
noyorum

 

مارک زاکربێرگ خاوەنى فەیسبووک سەرقاڵى دروستکردنى کۆمپیۆتەرێکە کە بتوانێت پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە دروست بکات لەو ڕێگایەوە زەین و مێشکی کەسەکان بخوێنێتەوە.

دەیلی مەیل گفتوگۆیەکى لەگەڵ جاناتان زیترەینى مامۆستای زانکۆی هاراڤاد کردووە. زیترەین گوتوویەتى "لە داهاتوویێکی نزیک سیستەمێک لە کۆمپیوتەر بەرهەم دەهێنرێت کە هاوکارى مێشکە بۆ خوێندنەوەى زۆر پرسى تایبەتى ژیان و جێبەجێکردنى کارى ڕۆژانە و لەگەڵ جووڵەکانى لەشى مرۆڤ وێک دێتەوە و کار دەکات".

جاناتان زیترەینى مامۆستای زانکۆی هاراڤاد باسى لەوەش کردووە مێشکی مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەی راستەوخۆ دەستی بگاتە مێنۆی ناوبەری، شتەکانی نێو ژوورێکی مەجازی جێبەجێ بکات یان تایپ بکات و بنووسێت.