Ana içeriğe atla

٢٢ ناوەندی بانکیی پەیوەندیدار بە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران سزا دران

ئەمریکا
posted onJuly 11, 2025
noyorum

 

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، بەهۆی هاوکاری لە فرۆشی نەوتی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی سزاکانی ئەمریکادا، سزای خستە سەر ٢٢ کۆمپانیا و ناوەندی دامەزراو لە هۆنگ‌کۆنگ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە سزادراوانە، پارەی کۆکراو لە سایەی نەوتی ڕێژیمی ئێرانیان لە ڕێگای جیاواز و تۆڕی شاراوەوە گەیاندووەتە گرووپە نیابەتییەکانی هاوکاری سپای قودس لە ناوچەکە.

"ئێسکات بێسنێت" وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران داهاتی نەوتیی وڵات سەرفی خەڵکی ئەو وڵاتە ناکات بەڵکوو دەیکاتە تێچووی چەکوچۆڵ و هێزی مووشەکی و ناوکیی خۆی.