Ana içeriğe atla

تۆنی بلێر: کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

تۆنی بلێر: کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
posted onOctober 25, 2024
noyorum

تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، له وتارێکدا کۆماری ئیسلامیی وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیوزویک باسی لەوە کرد کە ئەمریکا دەبێ دڵنیا بێت لەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز توانای دەسڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی نییە.

لەم چاوپێکەوتنەدا بلێر ڕایگەیاند کە کلیلی سەرەکیی سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی لێبوردەیی ئایینییە بەسەر ئیسلامیزمدا.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەناردە کردنی شۆڕش له ڕێگەی گرووپه بەوەکالەتەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵا کرد و به توندی ڕەخنەی لێ گرت.