Ana içeriğe atla

ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە دژی حکوومەتی هاودەستی کۆماری ئیسلامی لە ڤەنزوێلا

ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە دژی حکوومەتی هاودەستی کۆماری ئیسلامی لە ڤەنزوێلا
ڕەسمێک له ناڕزاییەتییەکانی ڤەنزوێلا
posted onJuly 30, 2024
noyorum

دوای ماوەیەکی کەم لە بانگەشەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، خەڵکی ناڕازیی ئەم وڵاتە لە چەند شارێکدا هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

نیکۆلاس مادۆرۆ کە بە یەکێک لە هاوبەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکای باشوور ناسراوە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە ٥١%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە خەڵک حکومەتەکەی بە ساختە ناوبرد و هاوكات ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند کە ئێدمۆندۆ گۆنزالێس کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ٧٠%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی ڤەنزوێلا بەرەو کۆشکی مادۆرۆ ڕێپێوانیان کرد و پۆستەرەکانی مادۆرۆیان سووتاند و هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خەڵک کرد.
هەروەها پەیکەری مادۆرۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانی ویلایەتی فالکۆن ڕووخێندرا.

هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەنجامەكان گوزارشت لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک ناکەن و کۆماری ئیسلامیش مادۆرۆی بە براوەی هەڵبژاردن زانیوە و پیرۆزبایی لێ کردووە.