Ana içeriğe atla

ڕاپۆرت/ بەرزان مەجید، دوای بەڵاوبوونی ڕاپۆرتی BBC دەسبەسەر کرا

ڕاپۆرت/ بەرزان مەجید، دوای بەڵاوبوونی ڕاپۆرتی BBC دەسبەسەر کرا
دووپشک لەگەڵ هاوڕێیان، دووپشک نازناوێکه که لەسە گەوره قاچاخچییەکەی ئەورووپا دانراوه
posted onMay 13, 2024
noyorum

تەنیا دوو ڕۆژ دوای بەڵاوبوونی وتووێژی تایبەتی BBC لەگەل بەرزان مەجید که به گەوره قاچاخچییەکەی ئەورووپا ناسراوه، ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگەیندراوێک باس له دەسبەسەر کردنی ئەم گەوره قاچاخچییە دەکات.

بەپێی هەواڵێک له ڕووداو، بەرزان مەجید له سلێمانی دەسبەسەر کراوه و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش لەمبارەوه لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپووڵ) بە فەرمانی دادوەر توانرا ١٢٦ ئایاری ٢٠٢٤ گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەناوی (ب. ک. م) ناسراو بە (دووپشک) دەسبەسەر و رادەستی یاسا کرا."

ڕاپۆرت/ بەرزان مەجید، دوای بەڵاوبوونی ڕاپۆرتی BBC دەسبەسەر کرا
ڕەسمێک له دووپشک یان (ب. ک. م) یان بەرزان مەجید

بەڵام (ب. ک. م) کێیه؟

سو میچڵ، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵنێری (بی بی سی)یه که له دوا ڕاپۆرتی خۆی ئیدعای ئەوه دەکات که توانیویەتی دانیشتنێکی لەگەڵ بەرزان مەجید، گەوره قاچاخچییەکەی ئەوروپا هەبێت و لەگەڵی لەبارەی تاوانەکانی بدوێت.

سو میچڵ له ڕاپۆرتەکەی ئاماژه بەوە دەکات که بۆ یەکەم جار "له مۆڵێک یەکدیمان بینی بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر، له ئۆفیسی بەرزان مەجیدەوه دانیشتین و وتووێژێکی تێروتەسەڵمان کرد".

ئەو هەروەها دەڵێت، ڕێگایەکی دوور و درێژی بڕیوه تاکوو ئەم تاوانباره که هەموو ئەورووپا بەدوایدا دەگەڕن بدۆزێتەوه و لەگەڵیدا دانیشتنی هەبێت.

له ئەورووپا و له نێوان بانده مافیاییەکان، بەرزان مەجید به "دووپشک" ناسراوه و له میدیاکانی جیهانیش هەر بەو نازناوه ناو دەبردرێت. بەرزان بەوە تۆمەتبارە که ژمارەیەکی زۆر له کۆچبەرانی بە قاچاخ بردووەتە وڵاتانی ئەورووپا.

ئەو لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ  BBCدەڵیت: "وەڵاهی ژمارەی ئەوانەی بەرەو بەریتانیا بەڕێوم کردوون لەدەستم دەرچووه و هەر نازانمیش چەند هەزار کەس دەبێت لەوانەیە هەزار کەس بن، لەوانەیە ١٠هەزار کەس بن. نازانم، نەمژماردوون."

 دوای ئاشکرا بوونی ڕۆڵی بەرزان مەجید له قاچاخی هەزاران کەس بۆ بەریتانیا، دادگایەکی بلژیک لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ سزای ١٠ ساڵ زیندانی و ٨٣٤ هەزار پاوەن پێبژاردنی بەسەردا دەسەپێنێت.

خاڵی سەیر له کوتاییدا:

پولیسی نێونەتەوەیی له ٢٠٢٢وه بەدوای ئەم تاوانبارەیه که چی نەیتوانیوه شوێنەکەی بدۆزێتەوه بەڵام ڕۆژنامەنووسێک دەتوانێت به چەند مانگ کات دانان و پاره سەرف کردن و پرسیار کردن لەم و لەو، له کوتاییدا بەرزان مەجید بدۆزێتەوه و لەگەڵی دابنیشێت.

ڕاپۆرت/ بەرزان مەجید، دوای بەڵاوبوونی ڕاپۆرتی BBC دەسبەسەر کرا
دووپشک وەکوو مکانیک سەرقاڵی کار و لسابەته له شارێکی بەریتانیان له ساڵی ٢٠١٢، پیش ئەوەی له ساڵی ٢٠١٥ له بەریتانیا دەربکرێت. ئەم گەنجە، لە ساڵی ٢٠٠٦و لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا لەنێو لۆرییەکەدا بە قاچاخ خۆی گەیاندووەتە ئینگلتەرا.

ئێستا پرسیار ئەوەیه: چوون دەبێت هەر دوا بە دوای بەڵاوبوونی ڕاپۆرتەکەی بی بی سی، ئەو گەنجه کورده دەسبەسەر بکرێت؟ ئایا ئەو ڕاپۆرته بووه هۆی ئاشکرابوونی حەشارگەی تاوانبار؟ ئایا سو میچڵ ڕۆڵی هەبووه لە گرتنی؟ ئایا سو میچڵ یاسای شاردراوه بوونی سەرچاوەکانی نەپاراستووه؟ ئایا هیزەکانی ئاسایش به دوای سو میچڵ کەوتوون و شوێنێ مەبەستیان دۆزیەتەوه؟ و... .

وەڵام هەرچی بێت، کاریگەییەکی یەکجار زۆری دەبێت لەسەر سەرچاوەکانی هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەو سەرچاوەگەله که دەیانەوێت ناو و نیشانیان شاردراوه و پارێزراو بمێنێت. ئەم ڕووداوه زەبرێکی قورسه به جەستەی متمانە لە نێوان کەسایەتییەکان و ڕۆژنامەنووسان، ئەو کەسایەتیگەله که دەیانەوێت شووناسیان شاردراوه بمێنیت.