Ana içeriğe atla

 دایکى کیان: ئەوانەى وەک بکوژى کوڕەکەم دەیانناسێنن براى منن و بێتاوانن

 دایکى کیان: ئەوانەى وەک بکوژى کوڕەکەم دەیانناسێنن براى منن و بێتاوانن
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2023
noyorum

زەینەب مەولاییڕاد دایکی شەهید کیان پیرفەلەک بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام کاردانەوەی بەرامبەر گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم لەسەر بەهمەن بەهمەنی نیشان دا کە دەیانهەوێت ددانپێدانانێکی زۆرەملێی لەسەر ساغ بکەنەوە بەرامبەر بە کوشتنی کیان  و تیرۆریستەکانى خۆیان بەمە ڕزگار بکەن.

 

زەینەب نووسیویەتی: بەهمەن برای منە. من دایکی کیان هەرگیز هیچ کەسێک قبوڵ ناکەم کە تۆ (ڕژیم) وەک بکوژ دەیانناسێنیت. بۆ دەتەوێت خێڵ و عەشیرەتەکان لە یەکترى بەردەیت؟ موجاهید، حوسێن، مەحمود، ئێستاش بەهمەن... دەتانەوێت چەند کەس بناسێنن، دەى ئاماژەیەکیش بدەن بە تۆکەتبارەکان، زۆر دوور مەکەونەوە.

خاتوو زەینەب بە گاڵتەجاڕییەوە زیادی کرد: باشە دوای دوو سەعات، تیرۆریستانتان لە سنووری ماکۆ گرت کە ٢٤ کاتژمێر لە ئیزەوە دوورە!

بەهمەن بەهمەنی یەکێکە لەو کەسانەی کە بە تۆمەتی کوشتنی کیان پیرفەلەک دەستبەسەر کراوە و دەگوترێت بە "موفسد فی الأرض" تۆمەتبار کراوە. لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا چەندین جار لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی تیرۆریستان ئیتلاعات بۆ ئەوەی بە گوشار و ئازار و ئەشکەنجە بەرپرسیاریەتی کوشتنی کیان بگرێتە ئەستۆ و ددانپیلانانى ناچارى و زۆرەملێیى پێ پڕ بکەنەوە.

ناوبراو یەکێکە لەو یازدە زیندانیانەی کە لە دووهەمین ڕۆژی مانگی ڕەشەممەوە تا ئێستا دژ بە بێ چارەنووسى خۆى لە زیندانی شیبانی ئەهواز مانی لە خواردن گرتووە.