Ana içeriğe atla

تایبەت بە ئاڤاتودەى.. خۆکوژى هۆکارى سەرەکى ئاگرکەوتنەوەکەى باڵەخانە ٩ نهۆمییەکەى کرماشان

تایبەت بە ئاڤاتودەى.. خۆکوژى هۆکارى سەرەکى ئاگرکەوتنەوەکەى باڵەخانە ٩ نهۆمییەکەى کرماشان
AvaToday caption
posted onJanuary 10, 2022
noyorum

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى، خۆسووتاندنى ژنێکى لاو هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەى باڵەخانە ٩ نهۆمییەکەى شەقامى زەفەرى کرماشان بووە.

 

خۆکوژییەکە و ئاگرکەوتنەوەکە ڕۆژى چوارشەممە شەوى ٤ى بەفرانبارى ١٤٠٠ى هاتاوى ڕووى داوە. ژنێکى لاو لەگەڵ کچە مێرمنداڵەکەى لە پارکینگى باڵەخانەکە بە بەنزین خۆى سووتاندووە و هەردووک گیان لەدەست دەدەن.

کڵپەى ئاگرى بەنزینەکە بووەتە هۆى سووتانى ئۆتۆمبێلەکانى نێو پارکینگەکە و بەمەش زۆرێک لە دانیشتووانى نێو باڵەخانەکە گیریان کرد. بەو هۆیەوە ٢٠ کەس تووشى بریندارى و دووکەڵگرتوویی بوون. ئاگرەکە نزیکەى دوو کاتژمێر درێژەى کێشاوە.

هێزە ئەمنییەکان ڕێگر بوونە لەبەردەم ئاشکرابوونى هۆکارى سووتانەکە بۆ ئەوەى بەر بە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانى ئەو کارەساتە بگرن. ئاڤاتودەى زانیارى زیاترى دەست کەوتووە کە لە کاتى پێویست ئاشکرایان دەکات.