Ana içeriğe atla

زیندانى ورمێ.. مانگرتنى ٤٣ زیندانى دژى دەستپێڕانەگەیشتن بە دەرمان

زیندانى ورمێ.. مانگرتنى ٤٣ زیندانى دژى دەستپێڕانەگەیشتن بە دەرمان
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2021
noyorum

دەیان زیندانى لە بەندەى ١٠ى زیندانى ناوەندى ورمێ، دژى پێڕانەگەیشتنى پزیشکى و خراپى دۆخى زیندانەکەیان بە هۆى نەخۆشییەوە، دەستیان بە مانگرتن کرد.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، تۆڕى مافى مرۆڤى کوردستان، دوێنێ چوارشەممە ٣١ى خەرمانان، ٤٣ زیندانى سیاسى و مەزهەبی لە بەندى ١٠ى زیندانى ناوەندى ورمێ، دژى پێڕانەگەیشتنیان لە بوارى ساغڵەمی و ڕێگەگرتن لە چوونە نەخۆشخانە مانیان گرت. بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، زیندانییەکان بەرامبەر دژایەتى شوراى تەبەقەبەندى زیندان بۆ ناردنى زیندانییە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن گرتووە.

دەگوترێت تا ئێستا ١٢ زیندانى سیاسى و مەزهەبی کە ئازار بە نەخۆشیگەلى جیاوازەوە دەکێشن، مافى چوونە نەخۆشخانە و وەرگرتنى دەرمانیان نییە. ئەم زیندانییانە، نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرى بە پەلە هەیە لە نەخۆشخانەکانى دەرەوەى زیندانەکە تا تاقیکردنەوەى پێویستیان بۆ بکرێت و نەخۆشییەکەیان چارەسەر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕاى پاڵپشتى پزیشکانى ناوەندە تەندرووستییەکانى زیندان بۆ چارەسەرى خێراى ئەم زیندانییانە، شوراى تەبەقەبەندى تا ئێستا هیچ هەنگاوێکى هەڵنەهێناوەتەوە و تەنانەت دژایەتى داواکاری و پاڵپشتییەکەشیانى کردووە. ناوى ئەو زیندانییانەى کە پێویستى خێرایان بە پزیشک و دەرمان هەیە ئەمانەن:

ـ ئاگر بێهروز

ـ نائیب عەسکەرى

ـ نائیب حاجى زادە

ـ ئەحمەد تەمووی

ـ محەمەد هۆشەنگی

ـ حاتەم ئۆزدەمیر

ـ دارا ڕەشیدى

ـ ئەنوەر چالشى

ـ کامل سیلان موسەکن

ـ سیروان ئەمینى

ـ موختار ئیبراهیمى

ـ تاهیر حوسەین زادە